سواری کەس نەبەزاندی
لانکی کەس نەژاندی
باخی کەس نەچاندی
مردن ڕووداوێکە بەسەر جەستەدا دێت، هەموو ئەندامانی لەکار دەخات، کەس نەیتوانیوە بیبەزێنێ، لانک: واتە بێشکە، مردوو ڕاناژەندرێ بەڵکۆ لە گۆڕدا بۆ هەتاهەتایە ڕادەکشێ، هەروەها گۆڕستانی بە باخ چواندووە کە مردووی لێدەنێژرێت. وەڵام (گۆڕ) . [1]