کانی نییە، ئاو دەدا
زەویش قووت دەدا.
چاوی مرۆڤ مەبەستی مەتەڵەکەیە، کانی نییە ئاو دەدات، واتە: چاو کانگای فرمێسکە، لە مەتەڵەکەدا فرمێسک بە کانی چووێنراوە، چاو وەک کانی سەرچاوەی ئاوە، هەموو شتێک قووت دەدات، واتە: چاوی مرۆڤ توانای بینینی زۆر شتی هەیە. وەڵام (چاو) .[1]