کوشتمەوە، خوێنی نییە
کەورم کرد، چەرمی نییە
کوشتمەوە: لەبەشە شێوەزاری موکریان بەواتای سەربڕین دێت، کەور: واتە: کەوڵکردن، مەبەست لەوەیە کە کەسێک قرژاڵێکی سەربڕیوە، خوێنی لێنەهاتووە، چونکە قڕژاڵ خوێنی نییە، هەروەها پاکی کردووە، پێستی پێوەنەبووە، چونکە چومگەدارەکان بێ پێستن. وەڵام (قرژاڵ) . [1]