کە لەدایک دەبێ، کلکی هەیە، لاقی نییە کە گەورە دەبێ، لاقی هەیە کلکی نییە.
بۆق گیانەوەرێکی بچووکە، لە کوردستان لەدەم چەم و کانیاوەکاندا دەژیی، بۆق کە لەدایکدەبێت، پێیدەوترێت: سەرەمێکوتە و کلکی بۆ ڕوشتن لە ئاودا هەیە، بەڵام کاتێک گەورە دەبێت، کلکی نامێنێ و لاقی لێپەیدادەبێت و توانای ئەوەی هەیە لەسەر وشکانیش بژیی. وەڵام (بۆق) . [1]