گلۆرە بایە
تێم هەڵدایە
قەت نەبڕایە
گلۆرە: گڵۆڵە بە داوێک دەوترێ کە هەڵکرابێتەوە، وەک تۆپی لێهاتبێت، کاتێک شەق لە تۆپ هەڵدەدرێ، تل دەبێتەوە و دەڕوا، مەبەستی مەتەڵەکە ڕێگایە، بەهەموو جێگەیەکدا درێژ دەبێتەوە، دەڕو و کۆتایی نایەت، وەکوو با کە هەڵدەکات و دێت، کەس نازانێت بۆ چ ئاڕاستەیەک دەڕوات. وەڵام (ڕێگە) . [1]