گا سوورەی حەوت چەرم
بۆی گریای بەبێ شەرم
مەبەستی لەوەیە کەسێک کە پیاز پاک دەکات، ئاو بە چاویدا دێتەخوار. حەوت چەرم، مەبەست لەوەیە کە پێکهاتەی پیاز توێ توێ یە، لە مەتەڵەکەدا بە چەرم ناوی بردووە، بۆی گریای بەبێشەرم، پیازی سوور تیژە، ئەو کەسەی دەیجنێ، ئاو بە چاویدا دێتەخوار، لە مەتەڵەکەدا بە گریان چوواندوویەتی. وەڵام (پیاز پاکردن) . [1]