چەند دەوران دەورێ
دوو ئاوی جامێ
نەباریوە لە هەورێ
چەند دەوران دەورێ واتە: لە مێژوویەکی دیرینەوە، دوو ئاوی جامێ، مەبەست لە زەردێنە و سپێنەی هێلکەیە لەناو توێکڵەکەیدا کە بە جام چووێنراوە، نەباریوە لە هەورێ، واتە زەردێنە و سپێنە کە شلە وەک ئاو لە ئاسمانەوە نەباریوە. وەڵام (هێلکە) .[1]