بەرگاویلەکان (Wagtails)
بەرزەردکە. بەرزەردیلە. بەرگاويلکە. بەرگايیلکە. گاچەڕینگ. گاچێڕین.
لەشیان باریک و کلکیان درێژە. دندووک و لاقیان له باريکە ناسکترە. بێجگە له کورک بوون هەر بە گەل دەگەڕێن. لەسەر عەرز يان قەڵشتە بەرداندا هێلانه ساز دەکەن. مێش و مەگەز. جاڵجاڵووکە. شەیتانۆکە و دانەوێڵە دەخۆن. بريتين لە: بەرگاویلەی بۆر. بەرگاویلەی بەڵەک. بەرگاویلەی زەرد. بەرگاویلەی سەر زەرد. [1]