چوار سوار هاتن لە چۆمەکی
تیران داوێنە گۆمەکی
مانگا چوار گوانی هەیە، لە مەتەڵەکەدا بە چوار سوار چووێنراوە، گۆم مەبەست لەو مەنجەڵەیە کە شیری دۆشراوی تێدەکرێت، پڕۆسەی شیر دۆشینەکە کە بە فیچقە لە گوانی مانگاکە دێتە دەرەوە، بە تیر هاویشتن بەراورد کراوە. وەڵام (گوانی مانگا لە کاتی دۆشیندا) . [1]