$ناو لەزمانی کوردیدا$
ناوی سادە: ئەو ناوەیە کە لە یەک وشەی واتەداری سەربوخۆ پێکهاتووە مانا و مەبەستێکی تەواوی بە دەستەوە دەدات.
وەکو: دەست، دار، پیاو، باران
$ناوی ناساده:$
ئەمیش دەکرێتە بە دوو جۆر
$- ناوی داڕژاو:$ ئەو ناوەیە کە لە وشەیەکی واتادار لە گەڵ پێشگرێک یا پاشگرێک پێکهاتووە، بەمشێوەیە:
ناو + پاشگر = ناوی داڕژاو کورد + ستان = کوردستان
گوڵ + دان = گوڵدان
ڕەگی کار +پاشگر = ناوی داڕژاو زان + ا = زانا
نڤیس + ه ڕ = نڤیسەر
هاوڵناو + پاشگر = ناوی داڕژاو نەرم + ین = نەرمین
جوان +ی = جوانی
پێشگر + ناو = ناوی داڕژاو هاو +کار = هاوکار
#_ ناوی لێکدراو:# ئەو ناوەیە کە لە دوو وشەی واتادار یا پتر پێکهاتووە.
بەمشێوەی خوارەوە
ناو + ە + ناو = ناوی لێکدراو گوڵ + ە + باخ = گوڵەباخ
هاوەڵناو + ناو = نای لێکدراو ڕەش + مار = ڕەشمار
ناو +رەگی کار = ناوی لێکدراو دڵ + خواز = دڵخواز
هاوەڵکار +ناو = ناوی لێکدراو ژێر + زەمین = ژێرزەمین
$یەکەم / ناوی تاک:-$
هەموو ئه و ناوانە دەگرێتەوە کە بۆ تاکە (کەس، شت)ێک بەکاردێت، وەک [کوڕ، کچ، دار، بەرد، دەشت، چیا، ڕووبار، کەو، کۆتر، ئەسپ، مریشک، دایک، باوک.....هتد]
$دووەم / ناوی کۆ:-$
ئه و ناوانە دەگرێتەوە کە بۆ کۆمەڵە (کەس، شت) ێک بەکاردێن، لە زمانی کوردیدا لە دوو (کەس، شت) زیاتر بێت، دەبێتە کۆ، ئەم کۆ کردنەوەش لەڕێی چەند نیشانەیەکی(ئامڕاز) تایبەتییەوە دەبێت.بەم شێوەیەی خوارەوە:-
1- نیشانەی (ان) کە نیشانەی سەرەکی کۆکردنەوەیە لە زمانی کوردیدا، دەچێتە سەر بەشی دواوەی ناوە، لە تاکەوە دەیکاتە کۆ، ، بەم شێوەیە:-
1-ئەگەر ناوە تاکەکە بە پیتی نەبزوێن کۆتایی هاتبوو، ئەوا کاتێ کۆی دەکەینەوە ڕاسته و خۆ نیشانەی (ان)دەچێتە سەر ناوەکە و دەیکاتە کۆ
وەک:-
کوڕ+ان= کوڕان
کچ+ان=کچان
پیاو+ان=پیاوان
ژن+ان=ژنان
2-ئەگەر ناوە تاکەکە کۆتایی بە پیتەبزوێن کۆتایی هاتبوو(ێ، ۆ، ، ی، آ)، کاتێ دەیانکەین بە کۆ دەبێت پیتی نەبزوێنی (ی) وەک ناوبەند بخەینە نێوان ناوەکە و نیشانەی کۆکردنەوەکەوە، وەک:-
چیا+(ی)ناوبەند+ان= چیایان
دەرزی+(ی)+ان=دەرزییان
پەڕۆ+(ی)+ان=پەڕۆیان
ترێ+(ی)+ان=ترێیان
3- ئەگەر ناوە تاکەکە کۆتایی هاتبوو بە پیتەبزوێنی (ە)، ) کاتێک نیشانەی (ان) وەردەگرێت ئەوا پیتەبزوێنی (ە)، )لەبەر ئەوەی بێ هێزە لەناو دەچێت وەک:-
قوتابخانە+، +ان=قوتابخانان
پەنجە=، +ان=پەنجان
پەردە+، +ان=پەردان
4-ئەگەر ناوە تاکەکە بە پیتەبزوێنی (وو) کۆتایی هاتبوو، کاتێک دەیکەینە کۆ ئەوا پیتەنەبزوێنی (و) وەک ناوبەند دەخەینە نێوان ناوە تاکەکە و نیشانەی (ان)، بەڵام لەبەر ئەوەی نووسینی سێ (ووو) لەزمانی کوردیدا هەم لە باری دەربڕین و هەم لەباری نووسیندا جوان نییە و گۆکردنیشی ئاوازدار و ئاسان نییە، بۆیە پیتەنەبزوێنی (و) ناونووسین، وەک:-
بەڕوو+و+ان=بەڕووان
توو+و+ان=تووان
موو+و+ان=مووان
دەزوو+و+ان=دەزووان
شاتوو+و+ان=شاتووان
5-بەهۆی نیشانەی ناسەرەکییەوە، لەزمانی کوردیدا هەندێ نیشانەمان هەیە کە لە ئێستادا کەمتر بەکاردێن.هەندێکیان تا ئیستاش لەناوچە دوورە دەستەکاندا بەکاردێن کە ئەمانەن (ات، هات، جات، وات، گەل، ەها)کە زیاتر لەبواری کشتووکاڵیدا بەکاردێن بەم شێوەیە:-
باخ+ات=باخات، هەرچەند باخ (ان)وەردەگرێت وەک ڕێگای یەکەم..
وەک:-
دێ+هات=دێهات
سەوزە+، +وات=سەوزەوات
میوە+، +جات=میوەجات
مێ+گەل=مێگەڵ، کوڕگەل.سەگەل، کچگەل
ساڵ+ەها=ساڵەها، جارەها
6-لە شیوەزاری کرمانجی ژووروودا هەرچەند کە ناو بە هۆی نیشانەی (ان)ەوە کۆ دەکرێتەوە، بەڵام هەندێ جار تەنیا بە (ا) ناوەکە کۆ دەکرێتەوەوە، واتە پیتی (ن)دەرنابڕدێت لە نووسین و وتندا.
وەک:-
ژن+ان= ژنان، ژنا
مرۆڤ+ان=مرۆڤان، مرۆڤا
مامۆستا+ان= مامۆستایان، مامۆستایا. [1]