ئەڵێی ماکەری مالوانە.
مالوان: گوندێکە لە کوردستان بەعس کاولی کرد دەکەویتە ناوچەی شارەزوور (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) بە یەکێکی زلی قەبەی ورگنی تێرنەخۆر ئەوترێت کە لەشولارێکی گەورە و ناڕێکی هەبێت، بۆ چڵێسی و زۆرخۆریی، شەرم لە هیچ نەکات و سەر بە هەموو ماڵ و دەرکێکدا بکات. [1]
یان: دەڵێی مانگای مالوانە.