ئەڵێی مشکی ناو جەواڵە.
جەواڵ: دەفرێکە لە بەن و موو درووست دەکرێ، بۆ کێشەی دانەوێڵە بەکاردێت (فەرهەنگی خاڵ) بە کەسێک ئەوترێت کە بەرگی کەسێکی لە خۆی گەورەتر لەبەرکردبێت، واتە: بەرگەکە بۆی گەورە بێت و شەپوشۆڕ و پانوپۆڕ بێت، کورد وتەنی وەک جوچک تێی کەوتبێت.[1]