ئەڵێی میزی گایە، هەر لار ئەڕوا.
گا یەکێکە لە ئاژەڵە ماڵییەکان، لە مێژە کورد ماڵیکردووە و دەیناسێ، هەندێک ڕەفتا و جووڵەی خراپی گا لە پەندەکەدا باس کراوە، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە هەموو کار و کردەوەکانی خراپ و خوار و خێچ بێت، واتە: ڕاستی لە ڕەفتار و کرداریا نەبێت. [1]