ئەم دەست داماوی ئەو دەست نەبێ.
ئەم دەست موحتاجی ئەو دەست نەبێت.
لە دابینکردنی پێویستییەکانی ژیاندا، دەبێ هەموو کەسێک پێویستی ژیانی خۆی بۆ خۆی دابینی بکات، نابێ کەس بەتەمای کەس بێ، چونکە ئەو کەسانەی کە بەردەوام چاویان لە دەستی خەڵکە و پێویستی وەردەگرن، سەرشۆڕ و چاوبەرەوژێر دەبن. [1]