ئەملای ناوە بەولاوە، گووی کردە هەردوو لاوە.
کەسانێک هەن لە کۆمەڵگەدا، بەرچاویان تەنگە، لەپێناوی دەست کەوتنی قازانجی زیاتردا، پەلاماری هەموو کارێک دەدەن، لەبەر ئەوەی نەزانن، هەمووی بەسەریەکدا دەدەن، بە کەسێک ئەوترێت دوو کاری بە دەستەوە بێت، هیچیانی بەنیوە ناچڵیش پێنەکرێت و هەردووکیان تێکبدات بەسەریەکدا. [1]