ئەمانەتیان دا بە عەردی نەچووە ژێری.
عەرد: زەوی تایبەتە بە بەشە شێوەزاری سۆران، ئەمانەت: واتە: سپاردە، بە هەموو کەسێک نادرێ و لای هەموو کەسێک پارێزراو نابێت، بەپێی جۆری سپاردەکە، دەبێت کەسی شیاوی بۆ دەستنیشان بکرێت، بە یەکێک ئەوترێ کە هەموو سپاردەیەک وەربگرێت، باکی نەبێت گەر لەلای بمێنێ یان بفەوتێ. [1]
باسی ئەو ئایەتەی قورئانیش دەکات، سوورەتی ئەحزاب ئایەتی 72:
ئێمە ئەم ئامانەتییەمان لە بەرانبەر ئاسمانان و زەمین و ئەو هەموو کێوانە ڕانا، هیچیان دەخۆیان ڕانەدی بچنە ژێری و لێی دەترسان.