ئەو سەرینە بخەرە ژێر سەرت.
هەموو بەئەنجام گەیشتنی کارێک، ڕەنج و ماندووبوون و کۆششی دەوێ، کەسە داناکان بە ئاسانی پێی دەگەن، بەڵام کەسە نادانەکان بە ئەستەم دەیگەنێ، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە کارێک زۆر دڵنیابێت، لە سەداسەد سەرکەوتووبێت و بێخەم لێی بخەوێت. [1]