ئەو کەسەی دوو بەردان لەیەک بدات، ئەردێکی پەیدائەکات.
ئەرد: مەبەست لە زەوییە، کەسێک گەر بتوانێت لە بناری شاخێکی بەردەڵاندا تەڵانێک درووستبکات و پڕی بکاتەوە لە گڵ، یان زەوییەکی بەردەڵان لە بەرد خاوێن بکاتەوە، گڵەکەی ناوی بکێڵێت، دەبێت بە خاوەنی زەوییەک کە دەتوانێت بیکات بە باخ و بژێوی پێدابین بکات. [1]