ئەو مانگە مانگی قیروسیایە، ئەم مانگە مانگی مل شکایە.
قیروسیا: وتەیەکە بەکاردێت لە کاتێکدا کارێکی خراپ قەومابێ، تۆش ڕقت هەستابێ و لەڕقاندا، ئەو کارە خراپەت لا پەسەند بێت، (فەرهەنگی خاڵ) پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە کاری خەڵکی ئەم مانگە بۆ ئەو مانگە دوابخات، خەڵکیش بڵێ: ئەم مانگە کارەکەم دواخرا، مانگی داهاتوو خراپتر دەبێت و بۆم ناکرێت. [1]