ئەوە باوە، وا لەناوە.
باو: مەبەست لە شتێکە وەک نەریت، لەلایەن خەڵکانی کۆمەڵگەوە پەیڕەوبکرێت، دوای تێپەڕبوونی کات، ئەو بەردەوامییەی لەلایەن خەڵکەوە درێژەی پێدەدرێت، دەیکاتە باو، یان لە کۆمەڵگەدا چێ داهات، دەبێتە باو، لەگەڵ ئەوەدا ئەو داهێنراوەی خەڵک کەی بەهای لەدەستدا، ئیتر باوەکە نامێنێ و کۆتایی دێت، ئەوەش خاڵی جیاوازییە لەگەڵ نەریتدا. [1]