ئەوە بەختی من نییە گسک بدەم و کێری کەر بدۆزمەوە.
لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا چەند ئەگەرێکی باش هەیە، بۆ هەر کەسێک بێتەپێش، پێی دەوترێ: بەختی باشە، بە پێچەوانەشەوە بۆ هەر کەسێک نەیەت دەوترێ: بەختی خراپە، ئەم پەندە تایبەتە بە ژنان، ژنێک وادەڵێت کە گلەیی لەبەختی خۆی بکات، پێی وایە ئەگەری باش لە ژیانیدا نەهاتۆتە پێش.[1]