ئەوەندە بچۆرە باوان، بەڕەیەک بەژێرت بیاران.
بیاران: واتە: بهێنن، ئەوەندە زووزوو مەچۆرە ماڵی کەسە نزیکەکانت، تەنانەت گەر ماڵی باوانیش بێت، بۆ ئەوەی لێت بێتاقەت نەبن، چونکە هاتوچۆی زۆر و بەردەوام، ڕێزی میوان لای خاوەنماڵ کەم دەکاتەوە، وردەوردە دەگاتە سنووری نەمانی ڕێز و شکۆ. [1]