پەپووسێمانە؛ پاپی سلێمونی؛ پوپی؛ پەپووسڵەمانکە؛ پەپووسولەیمانە؛ پەپووسولەیمانی؛ پەپووسلێمانی؛ پەپووک؛ پەپووکەرە؛ دونکول؛ سولەیمانۆ؛ سولەیمانی؛ دوونوکول؛ سولەیمانێ؛ دوونکل؛ شانە بەسەر؛ شانە سەرە؛ کەپوسولەیمانی؛ هەپووک؛ هەپوو.
27سانتیمێترە. نێره و مێيەی یەک ڕەنگە، سەر و ملی قاوەيی کاڵە. کلک و باڵی بەڵەکە. کاکۆڵی قاوەیی کاڵه و سەر کاکۆڵی ڕەشە. دندووکی باریک و درێژ و خوارە. لەسەر عەرز چینه دەکا. له کونی دیوار و داراندا هێلانه ساز دەکات. هاوینان زۆرە. [1]