#هەڤاڵ ئەبوبەکر#
#01-10-2022#
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی.پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی پێنچ پێشمەرگە شەهیدەکەی ڕێگای مەرگ دەکات،
دەقی پرسەنامەکە: (بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، خەم و پرسە و پەژارە و ماتەمینیی خۆمان بۆ کۆچی ئازیزانمان بەڕێزان (#توانا نەسرەدین حەمه#، #ئەردەڵان جەمال مەجید#، #سەروەر ئەنوەر محەمەد#، #تاهیر کاکەڵا خەلیفە ڕەشید#، #جەمال جەلال حەمه#)، دەردەبڕین. داواخوازین خوای گەورە ئارامیی بە هەموو لایەکمان ببەخشێت و جێگای بەڕێزیان بەهەشت بێت).[1]