ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردی ناسراو بە Central Kurdish Investigation (CKI) یەکەمین ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردیە سەبارەت بە شیکاری و لێکۆڵینەوەی کەیس و تاوانە ئەلیکترۆنیەکان بەتایبەت ئەو ئامێرانەی کە ئەرکیان ئەنجامدانی تاوانەکەیە هاوشێوەی کامپیوتەر و مۆبایل و هتد.. بەشێکی تر دیکە لە ئەرکی ناوەندەکەمان بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی کەیسەکان دەبێت یاخوود لێکۆڵینەوەی فیزیکی ڕاستەوخۆیی بە پشت بەستن بە میتۆدە بەهێزەکانی زمانی جەستە + هەندەسەی کەسایەتی. ئەرکی سەرەکی ناوەندەکەمان کەمکردنەوەی تاوان و دابینکاری پاراستنی خوودیە لەژێر هەر ترساندنێکی دونیایی دیجیتاڵی ناوەندەکەمان سەر بە هیچ لایەنێک و حکومەت و ناوەندێکی دیکە نییە بەڵکو بەتەواوەتی سەربەخۆیانە کارەکانی ئەنجام دەدات لە ژێر یاساکانی دەوڵەت و پابەندبوون بە یاساکانی بەکارهێنانی ئامێرە پەیوەندیەکان، ناوەندی سی کەی ئای بەتەواوەتی چەندین خزمەتگوزاری تایبەتی پێشکەش دەکات وەکو دۆزینەوەی ناونیشان + نشینگە + دۆکیۆمێنت + بەڵگەنامە + دروستی هەواڵ و وێنە هاوشێوەکانی + دەرهێنانی دەیتای فیلتەرکراو لەنێو وێنە و ڤیدیۆ و دەنگدا شکاندنی تەشفیرەکانی کەسی نێردەر هەروەها کەپچەرکردنی چەندەها دەیتای تر بە شیکاریکردنی (ئەناڵایزکردنی) نێتوۆرک (شەبەکات) ناوەندەکەمان دەتوانێت نشینگەی تایبەت دیاریبکات تەنها لە ڕێگەی وێنەیەکەوە یانیش وێنەیەک لەو شوێنە تۆمارکرابێ دەتوانێت زانیاری وەربگرێت لەسەر کەسایەتیەکان ناوخۆیی بەشێوەیەکی سنوردار وە نێودەوڵەتی بەشێوەیەکی گشتگیر، دۆزینەوەی پێشینەی تاوان و زانیاری سەبارەت بە کەسی دیاریکراو و بە ئامانجگیراو مێژووی دروستبوونی ناوەندەکەمان بەپێی پرەنسیپ و یاساکانی ناوەندی سی کەی ئای بۆ هەمیشەیی بە نادیاری دەمینێتەوە بەهۆی پاراستنی لە لێکۆڵینەوەی ناوخۆیی و دەرەکی لەنێو ناوەندی (سی کەی ئای) دا.
سی کەی ئەی بە شێوەیەکی جیهانی هاونیشتیمانیان لەژێر هەر باگراوندێکی سیاسی و ئایدۆلۆژیایی ڕادەهێنێت بۆ خود پارێزی لەهەر هەڕەشەیەکی جیهانی دیجیتاڵی و دەرەکی و ناوخۆیی، ناوەندی سی کەی ئای بەرپرسیار نییە لە هیچ تاوانێک کە لە ڕێگەی ئەکادمیا و ڤیدیۆ و وتار و بابەتەکاندا بە تەکنیکەکانی ناوەندی دیاریکراو ئەنجامبدرێ.[1]