ئەوەی ئەیزانی گشتی مەڵێ، ئەوەی گوێت لێیە، بەهەمووی باوەڕمەکە.
مەبەست لە کۆڕ و کۆبوونەوەی بنەماڵە و خزم و کەسە، کە چەندین کەس تێیدا بەشدارە، لەکاتی خۆشی و ناخۆشییەکاندا کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر بابەتەکان دەکەن، لەو جۆرە کۆبوونەوانەدا، نابێ دەردەدڵ بکرێ و ژێر بەڕە بخرێتە سەربەڕە، بۆیە دەوترێ چەند دەزانی، نیوەی بڵێ، ئەوەشی گوێت لێیە، مەرج نییە هەمووی ڕاست بیت. [1]