ئەوەی بەتەمای دراوسێ بێت، بێشێو سەر ئەنێتەوە.
مەبەست لە کەسی دەست نووقاو و چرووکە کە ماڵی خۆی ناچێت بە قوڕگیان، هەمیشە چاوی لە دەستی ماڵی خەڵکییەوەیە، بۆ ئەوەی ژەمێک سکی خۆی و ماڵ و منداڵی تێر بێت، مەبەستی پەندەکە ئەوەیە کە لە ژیاندا بەتەمای کەس مەبە، هەوڵ و تەقەڵای خۆت بدە. [1]