ئەوەی بەوی کرد، با بە دەوای شڕی نەکرد.
لەئەنجامی بەریەک کەوتنی ئەندامانی کۆمەڵگە، لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا، زۆر جار کێشە و گرفت درووست دەبێت، کەسانێک هەن قین لەیەک هەڵدەگرن و تۆڵە لەیەک دەکەنەوە، مەبەست لە ڕەفتاری کەسێکە کە شتێکی خراپ بەرانبەر کەسێکی تر ئەنجام بدات، ئەویش بەشێوەیەکی ئابڕووبەرانە تۆڵەی لێبکاتەوە. [1]