ئەوەی لای بەندە خەیاڵە، لای خودا بەتاڵە.
کەسی هیچ لە دەست نەهاتوو، یان کەسی دەست و پێ سپی، لەبەر ئەوەی لە دنیای ڕاستەقینەدا هیچی پێناکرێت، بۆیە بە پەتی خەیاڵیدا هەڵدەگەڕێت و بە خەون و خەیاڵ دەیەوێت بگاتە ئامانجەکانی، بەڵام لە دنیای ڕاستەقینەدا لە ئامانجەکانی دوورە، مەبەست لەوەیە هەرچی تۆ بتەوێت خوا بۆت ناکات. [1]