قەدەر
شیعری: #ئیسماعیل خورماڵی#
کردنە گۆرانی: #ئەژدەر وەهبی#
کوا بێستانی پڕ شەمامەی وەرزی عیشق، عیشق کوانێ
کوا بەرامەی پڕ لەعەتری دەمی عیشق، عیشق کوانێ
چیدی گوڵم، من ئاوێنەی ئەم بەهارە، نانێمە ڕوو
وەکو سێوی بەر کڕێوە، زوو هەڵوەرین ناکەمە خوو
هەرچەند ئێستە لەتەڵانی غوربەتێکدا تەواو تەنیام
وەکو سایەی نازەنینێ کە خەم بیگرێ چەشنی دەریام
تەماشا – با – سوژدەبەری لەشی ڕووتی، چ گوڵێکە
وەکو عومری عیرفانی دڵ، وێرانی دەس، چ دڵێکە
من قەدەرم دەبوو وابێ، فریشتەیەک ڕام نەژەنێ
وەک هەرێزی کانیلەیەک، چاو کانیەک ڕام نەژەنێ
دەبوو ون بێ سەری شووشەی بەختەوەری ئەم دڵەی من
وەکو شوعلە لە دووکەڵدا، نەیدۆزنەوە ئەم گوڵەی من [1]