سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، داوای ڕوونکردنەوەیان لە #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی حیزبەکە کردووە، ئەوەش لەبارەی گفتوگۆکانیان لەگەڵ #پارتی دیموکراتی کوردستان#
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار کەوتووە، لە دواین کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی، چەند ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی داوای ڕوونکردنەوەیان لە بافڵ تاڵەبانی لەبارەی گفتوگۆکان لەگەڵ پارتی کردووە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، داواکاری ئەو ئەندامانەی سەرکردایەتی یەکێتی پەیوەندی بە گومانیان هەبووە لەسەر گفتوگۆکانی نێوان حیزبەکەیان و پارتی دیموکرات.
بوار زانیویەتی، ئەو ئەندامانەی سەرکردایەتی یەکێتی داواشیان کردووە، گفتوگۆکان و ئەنجامەکانی بکرێتە ڕاپۆرت و بخرێتە بەردەم سەرکردایەتی، بۆ ئەوەی زانیارییان لەبارەوە هەبێت.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، لە کۆبوونەوەکە، بافڵ تاڵەبانی هیچ ڕوونکردنەوەیەک و زانیارییەکی لەبارەی گفتوگۆکانی پارتی و یەکێتی نەداوە و تەنیا وتوویەتی، دەیانەوێت کۆتایی بە کێشەکانی نێوانیان بهێنن، بۆ ئەوەش هێشتا لە گفتوگۆدان و نەگەیشتوون بە هیچ ئەنجام و ڕێککەوتنێک. [1]