وتووێژی موفتی و شیعر
موفتی:
شیعر ژیانت بردم بە تاڵان
خەوتم دوا کەوتم لە ئاوسێماڵان
من بەهۆی تۆوە بەجێمام لە گەل
من لە هەورازم ئەوان چوونە کەل
لە پێش خەڵکەوە توجاری شار بووم
خاوەنی ڕزقی عەمار و بار بووم
ئەوەی کە ئێستا ناکا مەرحەبام
بە ڕۆژ و بە شەو کەوتبوو لەلام [1]
#موفتی پێنجوێنی#
#دیوانی موفتی پێنجوێنی 2#