ئەوی نامگۆڕیتەوە بە ئیستر، نایگۆڕمەوە بەکەر.
لە گوندەکانی وڵاتی کوردەواردا، هەموو جووڵەیەک لە جێگەیەکەوە بۆ جێگەیەکی تر، بە وڵاخ بووە، بەتایبەتیی باربردن، هەمیشە وڵاخی ئێستر لەم نێوادا پڕبایەختر بووە لە کەر، لە ڕووی ئارامیی و توانا و هێزەوە، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ ئەگەر ڕێز و شکۆی نەپارێزێت، ئەویش شکۆی کەس ناپارێزێت. [1]