ئەوی نەبێ لە دەرپێی شڕم، نابێ بە کۆڕم.
لە نەریتی گەلانی ڕۆژهەڵاتدا بەتایبەتیی کورد، ئەوەی بە پشت و نەوەی بنەماڵە ئەژمار دەکرێت کوڕە، واتە: پشتاوپشت لە باوک و باپیرەوە دێت، هێڵەگشتییەکەی کوڕە، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە خۆی کوڕی نەبێت بەڵام شانازی بە کوڕی کچەکەیەوە بکات. [1]