کاکە بۆچ وا عەجوول و بێ عاری
هەوڵ ئەدەی تا ئەگەییە سەرداری
چونکوو بێ تەجرەبەیت و جاهلی
زووبەزوو دەست ئەکەی بە خوێنخواری
فیکری میللی هەموو لەلات پەشمە
غەیری تاڵان و مەردومازاری
ناتەوێ قەومەکەت بە سەربەرزی
هەروەکوو تۆ بژین بە سەرزاری
هەی لە جونبوش و خرۆشی لاوان
دێنە لات تیژتر لە ئاوی سیروان
لەناو ئێمەدا یەکەمین جارە
وا بەهۆی تۆوە باو بوو ئەم کارە
ئەمە نیشانەی پێشکەوتنمانە
ئەمجا نیشتمان هیوای پێمانە [1]
#موفتی پێنجوێنی#
#دیوانی موفتی پێنجوێنی 2#