کوڕ:
بابە ڕێگەی ژیانی من چۆنە
ژینی ئەم عەسرە باشە یا کۆنە
پێم بڵێ تۆ ئەوەی کە ئەیزانی
ئاشکرا خۆشترە لە پەنهانی
نامەوێ ئەرک و خزمەتی دیوان
بەندەگی شەخسی و ملکەچی بۆ نان
حوڕ بژیم چاو لەبەر نەبم بۆ کەس
پیاوی خۆم بم بە زۆری قاچ و دەس [1]
#موفتی پێنجوێنی#
#دیوانی موفتی پێنجوێنی 2#