وتووێژی موفتی و کچەکەی
کچ:
بابە نزیکە شەوق و ئارەزووم
خۆزگە ئەمزانی کێ ئەبێ بە شووم
من زۆر ئەترسم کە بمدەی بە شوو
بمدەی بە کەسێ بەدخوڵق و بەدخوو
یا لەبەر ئەوەی کە پارەدارە
یا کوڕی ئاغا و بەگی زۆردارە
یا بڵێن کوڕی خزمی خۆمانە
هەرچەن گۆشت لەڕ بێ هەر لەسەر ڕانە [1]
#موفتی پێنجوێنی#
#دیوانی موفتی پێنجوێنی 2#