ئەوجا بزانە کفری گاورە، ئازای مەجلیس قۆجە شاورە.
کفری: ناوی شارەدێیەکە لە ناوچەی گەرمیانی سلێمانی، قۆجە شاور: ناوی کابرایەکی بێبەها و بێنرخ بووە لە شارۆچکەی کفریی، بە جێگەیەک ئەوترێ کە لەباتی ئەوەی کەسی باش و شارەزا بەڕیوەی بەرێ، کەسایەتی خراپ لەسەر کارە و بەڕیوەی دەبات. [1]