ئیشی ژنان بیست و چوارن، هەر نان و هەویر دیارن.
لە دنیابینی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتیدا و بەتایبەتیی کورد، پێیان وایە تەنیا ئەو ماندووبوونانە بە ئیش دەزانن کە پارە و پولێکیان لێی دەست دەکەوێ و بژێوی خێزانی پێدابیندەکەن، بەڵام ئیشی ماڵ بە ئیش نازانن کە ژنان ڕایدەپەڕێنن، لە کاتێکدا یەکجار زۆرن بەڵام بەشی زۆری وەردە ئیشە و دیار نییە، تەنیا نانکردن و هەویرشێلان دیارە. [1]