ئیرسی دراوسێ بە دراوسێ ئەشێ.
بەپێی یاسا هەر میراتێک جێبمێنێ، بەر کوڕ و کچی میراتگر دەکەوێت، بەڵام لە نەیتی کوردەواردا، لەبەر ئەوەی دراوسێ لە هەموو کەس نزیکترە، لە کاتی لێقەماندا پێش خزم و کەس دراوسێ فریای دراوسێ دەکەوێ، بۆیە هەقی دراوسێ لە هیی خزم زیاترە بەسەر دراوسێوە.[1]