ویسار، چقڵە خڕە، موسەکەخڕە
ویسار، ڕوەکێکی ژەهراوی پزیشکیە، بە هۆی تۆوە زیاد دەکات، ئەم ڕووەکە لە دەشتی #بيتوێن# و (#ڕانيه#) دەڕوێت، له ناوچەی گردەدێمه، #بۆسکين#، له دەربەندی ڕانیە بەزۆری دەبینرێت، حەزی به کەش و هەوای مام ناوەندە سەرەتای مانگی ئادار چرۆ دەکات و له مانگی گوڵان- ئايار قەد و باڵا دەکات، گەر ئەم ناوچەيه ئاوی هەبێت ئەوا باڵای تا (2) مەتر بەرز دەبێتەوە.، به پانی (2) مەتربه هەرچوار دەوری خۆيدا بڵاودەبێتەوە، فره لقە پەرش و بڵاوە، قەدێکی توند و تولی هەیە.
گەڵاکانی پانە لەشێوەی گەڵای باينجان دەچێت، له سەرەتای مانگی جۆزەردان - ئايار خونچه دەکات و له مانگی خەرمانان-تەمۅزو ئابدا خونچەکانی دەکرێتەوە و گولێکی
وەنەوشەیی دەگرێت، دواتر گوڵەگە خۆ خڕدەکاتەوە و دە بێته چقڵێکی خڕ. ئاژەڵلەکاتی لەوەریندا به موی لەشيەوە دەنوسێت و ئازاری پێ دەگەيەنێت. هەندێ جار جوتيارەکان له چواردەوری باخەکان دەیيڕوێنن بۆ گێرانەوەی زیندەوەران، چەندین جۆری موسەکە هەیە لەوانە: موسەکەی بچوک و موسەکە ی کێوی، له زۆرێک له وڵاتان وەک بابان و وڵاته سکەندەنافیەکان دەڕوێندرێت بۆ دەست کەوتنی ڕەگەکەی بە مەبەستی لێنان و دواتر خواردنی، هەروەها له سەدەکانی ناوەڕاست دا وەک سە وزە مامەلەی لەگەڵدا کرا، بەڵام ئێستا نا، له (ڕانیه) بەرەو لەناو چوون چووە و چەند ژمارەیەکی کەمی لێماوەتەوه. لە ڕووی پزیشکیەوە، ئەم گیایە يەکێکە له ڕيزبەندی گیا ژەهراویەکان، بەهیچ جۆرێک
نابێت بۆ خواردن بەکار بهێنرێت، تۆوەکەی بکولێنرێت، سەری پێبشۆرێت، بو ماوەی (دە خولەک) پێوەی بمێنێ و دواتر به ئاو بشۆردرێتەوە، موەکانی سەر بە هێز دەکات.[1]