تەڕەسلێمانە، سەڵمکە
تەڕەسلێمانە يان سەڵمکە، ئەم جۆرە سەملکە جیاوازه له سەملکەکانی تر (له قە بارە و شێوە). (80 سم) بەرز دەبێت (ئەگەر تێر ئاو بێت باڵای دەگاتە 130 سم).
گەڵاکانی بەپێی جۆری زەویەکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت (خاکی بەهێز گەڵاکانی پان دەکات، خاکی بێ هێز گەڵاکانی شێوه ڕمی لێ دێت). حەز به خاکی نەرم و شێدارو ليتەنی دەکات، قەدێکی بەهێزو جيڕی هەیە، لاردەبێتەوە بەڵام ناشکێت.
رەنگی گەڵاکانی سەوزێکی کالی تەماويە، له کۆتايی قەدەکەی تۆوی شێوه هێشوو دەگرێت وەک (ترش). له دوو لە پەکانە، له ناوچەی #سەروچاوە#، #گردجان#، #قەرەنياغا#، #کانی ماران#، #سەرکەپکان# تا دەگاتە #وەرتێ#، #بێتواته#، #بۆسکین#، #قوڕەگۆ#، دەروێت. له کەمەر جۆگە و دێراواندا دەبینرێت. ناوچەی گەشەی له جيهاندا دەکەويتە باشوری ڕۆژهە ڵاتی ئاسيا، ئەفريقيا، ئوستراڵيا، هەردوو ئەمريکا. لەناو ڕووەکه کشتوکالیەکان دەروێت. زیان به خاک و ڕووەکەکە دەگەیەنێ، پێش تۆوکردن دەبێت بژار بکرێت.
قەد و لاسکەکەی وەک سپێناخ دەخورێت (بە شله يان سورکردنەوە له ڕۆن و پياز)، بەڵام دەبێت زۆر نەخورێت لەسەر یەک له ڕووی پزیشکیەوە سودی زۆرە، چونکه هەڵگری ڤیتامين و کانزایە، له ئەوروپا تۆوەکەی شەرابی لێ دروست دەکرێت، له هیندستان گەڵاکانی وشک دەکرێتەوه، بەکاردەهێنرێت بۆ دروست کردنی شۆربا، گەڵا و تۆوەکەی وەک ئالیک بەکاردەهێنرێت بۆ باڵندە.[1]