گوڵە زەردە
گوڵەزەردە، به یەکێک له گوڵه سەرنج ڕاکێشەکانی بناری کێوەڕەش هەژماردەکرێت.
بەلێشاو سەردەردەهێنن، جوانیەکی سیحراوی دروست دەکەن. له سەرەتای مانگی ڕەشەمێ - شوبات چەکەرە دەکات و له مانگی نەورۆز - ئادار گوڵەکانی دەپشکوێ.
له گوڵە هەشت پەڕەکانە. لاسکێکی جیرو بەهێزی هەیە، هەرچەندە بەلادا دەکەوێ لەکاتی خۆلێدان یان ڕەشەبادا، بەڵام وشک نابێت و قەدەکە ی ناشکێت، گيانداران دەيخۆن بەتايبەت بزن و مانگا، پڕیەتی له ڤیتامين، زۆر سەرنج ڕاکێشه بۆ هە نگ و مێشولەکان، هەنگ زۆر حەزی پێدەکات و بۆنێکی خۆش و سوکی هەیە، بۆخۆی ڕووەکێکی خۆڕسکە بەڵام ئێستا له وڵاتان بەدەست دەیڕوێنن بەمەبەستی بە کارهێنانی له چارەسەری پزيشکی دا. گوڵێکی دێمیە و له زەوی شێدارو نەرمدا دەڕوێ. حەزی به فێنکی و کەشی شێدارە. لەگەڵ دەرکەوتنی گزنگی هەتاو. گوڵەکانی جوان خۆیان دەکەنەوە و دەگەشێنەوە. گەڵایەکی وردیلە ی هەیه، به تۆپ گوڵ دەگرێت. له ڕووی پزیشکیەوە ڕەگەکەی مادەی جاوکوزید، سیانوجین، ئەنزیم و ڤیتامينی لەجۆرەکانی (G - B) تێدایه، هەروە ها کانزاکانی وەک: پۆتاسیۆم، کالیسیۆم، مەغنیسیۆم، کبریت، نوحاس، فسفۆڕی تێدایە. هەروەها له سەردەمی بلينۆسی ئە غریقی له ساڵی (33) پێش زایین ڕەگەکەی بە کارهێنراوه وەک هاڕاوەیەکی بۆنداری گرنگ لەشێوەی بەهارات.
له بەریتانیا و ناوەڕاستی ئە وروپا بەکاريان هێناوه بۆ چارەسەری کۆخەی تەڕ و قڵیشانی پێست. هەوکردنی قورگ و سورێنچک، ڕەبۆ، باش هەرس کردن، ڕەگەکە ی
دەهاڕِدڕێ و لەگەل هەنگوین تنکە ڵ دەکرێت بۆ چارەسەری هەوکردنی سیەەکان. گوڵەکەی وشک بککرێتەوەو بکرێت بەسەر برینەوه بەسوودە. بۆ هەوکردن و دەردانی
لمی گورچيلەکان بەسوودە.[1]