ئەم لای دارە، ئەو لای دارە
ناوەندی خڕ خڕ گوێبەگوارە
هێڵەک: ئەمێرێکی کەلەپووری کوردییە، لە دار درووستدەکرێت، شێوەی بازنەییە، تەلێکی کون ورد لە دیوێکی دەدرێ، بۆ بێژانەوەی ئارد و دانەوێڵە بەکاردێت، ئەم لای دار و ئەو لای دار، مەبەست لە قەراغی هێڵەکە، خڕ خڕ گوێبەگوار، مەبەست لە تەلی هێڵەکە کە بۆ بێژانەوە بەکاردێ. وەڵام (هێڵەک) . [1]