گیا بنولە، گوڵە قاسید، چەقچەقە
ئەم گوڵە له سەرەتای ڕێبەندان - شوبات چەکەرە دەکات، له مانگی ڕەشەمێ - ئادار چرۆی گەڵاکانی دەکاتەوە، له کۆتايی مانگی گولان - نیسان و ئايار گوڵەکانی دەپشکوێ و دەکرێنەوە، گوڵێکی وەنە وشەيی هە یە، زۆر سەرنجڕاکێش و دڵگیره. قەدی ئەم گوڵە زۆر ڕەق و بەهێزە، کەمترین گە ڵای پێوەیە، قەدەکەی قەف قە فە (گرێ گرێ) یە، بەرزی دەگاتە (130سانتیمەتر) و بڵاودەبێتەوە به پانی (150سانتیمەتر) له پێدەشتی بیتوێن هە یە و حەزی به شوێنی شێدارو تەڕە، خۆگرە لەبەردەم گەرما. توانای بەرگە گرتنی (35) پلەی سەدی هەیە، له کەندەڵان و تەنیشت چەم و زۆنگ و دێراوەکان دەبینرێت.
گوڵەکەی خۆگرە و توانای مانەوەی (48 کاتژمێری) هەیە، پەلکی گوڵەکەش ئەستور و شێوه پەڕۆيی هەڵکەوتوە، (توند و تۆڵە) به ڕەشە با و لەرینەوە ناژاکێ، ڕێک له گرێی
قەدەکانەوە گوڵەکانی دەکرێنەوە، ئەمەش وای لێدەکات خۆپارێزی بکات له ڕە شەبا و هەربەرکەوتەیەکی تر، لەسەردەمی ناپليۆن دا ڕەگەکەی لەبری قاوه بەکارهاتووە.
سودی زۆرە بۆ مرۆڤ، چونکه ماددەی شەکر له جۆری ئینۆلین، فرۆکتۆز، گلۆگۆز، مادەی ئینتيبينی تێدایه، هەروەها قيتامينی (b1- b2 - c - pp)تێدایە، و چەندین
ماددهەی کانزايی تندایه وەک: (na- ca - mg-k-fe-p) ڕێژەی شەکر له لەشدا کەم دەکاتە وە و ئارامی به مێشک دەبە خشێ و چەندین سودی تر، خۆلەمێشی
گوڵەکەی بۆ سوتان بەکاردەهێنرێت، کولاندنی گوڵ و گە ڵاکانی بۆ خروشتی لەش بە سوودە.[1]