ڕووەکی ئاوگی بەردشکێن
نیشتمانی ئەم جۆرە ڕووەکه له چیای #کێوەڕەش# ناوچە نسێکانە، له درزی بەردەڵان و شوێنه سەخت و قەت پاڵی تەڵاشە بەردە گەورەکان دەڕوێت، حەز به ناوچەی شێدار دەکات، تا شێی زەوی بەرزتربێت، گەلاکانی جوانتر و پانتر و بريقەدارتر دەردەکەون، ئەگەر ڕادەی شێ زۆر نزم بۆوە، ئەوا ڕەنگی گەڵاکانی زەرد هەڵدەگەڕێ و دەژاکێ، بەرگەی سەرما و گەرما دەگرێت، جوانترین جۆری ئەم گوڵه کەوتۆتە ديوی #پشدەر#، چونکە زوو ڕۆژی لێ ئاوا دەبێت و نسێی لێدەکات، ئەمەش وادەکات پلەکانی گەرما نزم بێتەوە و جوانتر دەرکەوێت، قەدی گوڵەکانی باریک و لاوازه بە هۆی کەم ئاوی، تا (1مەتر) توانای درێژ بوونی هەیە ئەگەر خاکەکەی بە پیت بێت، بەڵام بە بێ گەڵا، واته گەڵاکان به زەوی دا پان دەبنەوە، بەرزترین ئاستی پانی گەڵاکانی (5 سانتیمەتر) دەبێت.
بەرگەی تينوێتی دەگرێت و گەڵاکانی ئەستور و چەور و پڕ ئاوه، لە شێوەی پەڵپێنەیە و گەڵاکانی بريقەدار و خەپلەیە، توانای گڵدانەوەی ئاوی هەیە، له مانگی ڕەشەمێ - شوبات گەشەی دەست پێدەکات، له جۆزەردان - حوزەيران گەشەی دەوەستێت، تەمەنی چوار وەرزەییە و تەنها پنچی دەمێنێتەوە، له ساڵی نوێ دا سوڕی گەشەی دەست پێدەکاتەوە، گوڵەکەی وردە و لەشێوەەی هێشوه ترێ دەچێ، ڕەنگی گوڵەکەی شیرباوە و هەندێ جاریش خۆی سپی يان زەرد دەنوێنێ، ئەمەش پە يوەستە به پلە ی گەرما و ڕادەی شێ وه. چونکە بە پێی ئەم گۆڕانکاریيانە، ڕەنگی گوڵەکانیش لەگەڵ خۆيدا دەگۆڕێت، بۆنمونە: له بەشی (#ڕانیه#)، ڕەنگی گوڵەکان زەرد باون، بەڵام بەديوی پشدەردا شیرباو خۆی دەنوێنی، تا بەرەو سەرتر بچین، ڕەنگەکەی کاڵ دەبێتەوه، واتە سپی شير باو خۆی دەنوێنێ، له ڕووی پزیشکیيەوە، وشک بکرێت و بکرێت به برینەوە ساڕێژی دەکات.[1]