لاولاوی کێوی، مالۆچە
ئەم جۆرە لاو لاوە خشۆکە و لەزەوی جیانابێتەوە و شۆڕدەبێتەوە بەرەو خوار توانای کشانی هەیە تا (90 سانتیمەتر) بە دەوری خۆیدا پەرش و بڵاو دەبیتەوە و لاسک دەردەکات، توانای جیابونەوەی هەیە له زەوی تا (25 سانتیمەتر) بێ هاوکاری و خۆهەڵواسين قەدی ئەم گوڵه لول پێچە و هەرچی له دەور و بەری بێت خۆی لێ لول دەدات و تێیدەئالێت، ڕووە کێکی بەتەمەنە، هاوینەیە، به تۆو زیاد دەبێت، له ڕووەکە دوو لەپەکانە.
لەدامێنی چیای #کێوەڕەش# و دەشتی #بیتوێن# دەڕوێت و له پێدەشتەکەی (#ڕانیە#) بەزۆری بوونی هە یە بەتايبەت له زەویه دێمەکاندا، زۆرجار له زەویه بەراوەکاندا به لێشاو دەردەکەون و سەرئێشه بۆ جوتيارەکان دروست دەکات و لەناو بردنی زەحمەتی زۆری دەوێت، چونکە خۆی له قەدی بەروبومەکان دەئاڵێنێت، حەز به زەوی شێدار
دەکات، بەرگەی گەرمی (30) پلەی سیليزی دەگرێت، تا ڕۆژ هەڵنەيەت له کێوەرەش ئەم گوڵە خۆی ناکاتەوە، کە ڕۆژ بەرەو ئاوابوون چوو، خۆی دەپێچێتەوە. گولەکەی ناسکە و بەرگەی باران و تەرزە و ڕەشەبا ناگرێت و دەژاکێت، تە مەنی گوڵەکە کورتە.
تەنیا (48) کاتژمێر خۆی دەگرێت و دواتر دەژاکێت، هەڵدەوەرێت، بەڵام بەهۆی لاسک و قەدە درێژەکەی، گوڵەکانی نوێ دەکاتەوە و چرۆی زۆرتر دەردەکات. ئەمەش يەکێکە له سیفاتەکانی ئەم لاولاوە، کە گوڵی لێ نابڕێت، تەمەنی گەشەی له دیوی #پشدەر# مانگی ڕەشەمێ - ئادار دەست پێدەکات و له مانگی جۆزەردان - حوزەيران کۆتايی پێدێت، بەڵام له ديوی (ڕانيە)، گە شەی له کۆتايی ڕێبەندان - شوبات دەست پێدەکات و له مانگی جۈزەردان - ئاياردا کۆتايی پێدێت، هۆکارەکە شی بۆ ئەوه دەگەرێتە وە که ديوی پشدەر فێنکە، یەکێک له سیفاتەکانی، حەز به زەوی شیدار و هەوای گەرم دەکات، ئەم جۆرە گوڵە دەرمانی کۆخەی تەڕی لی دروست دەکرێت، زۆر خواردنی خوێن بەربوونی هەناوی دروست دەکات، چونکە ژەهر له پێکهاتە کیمیاویەکەيدا هەیە.[1]