مژمژە، چەورۆکە، میسمیسە، گیا شیرینی دەرپێ سورکە
مژمژە، گوڵەکە ی سەرشۆرە، (لە شێوەی زەنگوڵه دەچێت)، گەڵاکانی زبر و توکنن (جۆرێکه له گۆزروان)، پنج دەکات، بەپانی یەک مەتر به دەوری خۆی بڵاودەبێتەوە، گوڵەکەی لولەکيە و هەرگوڵێک یەک دلۆپه شيلەیی تێدایه، مرۆڤ دەتوانێت گوڵەکە لێکاتەوە و هە ڵی مژێت تامی هەنگوينی هەیە، بەڵام هیچ مێشێک ناوێرێت نزيکی ئەو گوڵە بکەوێ چونکە گوڵەکە سەرەو خوارە، گەڵاکانی لينج و ئەستورە، توانای بەرگە گرتنی گەرما و کەم ئاوی هەیه، چونکە ئاو و خۆراک له قەد و گەڵاکانیدا گڵ دەداتەوە.
حەز به گەرما دەکات، لەگەڵ دەرکەوتنی تيشکی ڕۆژ گوڵەکان دەکرێنەوە و گەش دەبن (لەبنەرەت دا ڕووەکیکی بیابانيە)، لەگەڵ ئاوابوونی تيشکی ڕۆژ گوڵەکانی خۆ خڕدەکەنەوە. ڕووەکێکی چوار وەرزییە و لەسەر پنجی خۆی دەڕوێتەوە، يەکێکه له ڕووەکە زۆر جوانەکانی #کێوەڕەش# (لە دوای گۆگەم) دووەم گوڵی جوانی شاخی کێوەڕەشه، له نێوان بەردەڵانەکان (وشکەڵان) سەردەردێنێ و حەز به خاکی وشک و نەرم دەکات (ئەگەر خاکەکە شێداربێت تەمەنی درێژتر دەبێت)، له یەک پنج دا به سێ جۆر ڕەنگ گوڵەکانی خۆی دەردەخات (سور، مۆر، پەمەيی)، ئەمەش يەکێکە له خەسڵەتە جوانەکان که پێی دەناسرێتەوە، (گوڵێکی زۆر دەگمەن و کەم بڵاوە).
ڕەگەزی مژمژه له جیهاندا (77) جۆرە، نیشتمانی يەکەمی کەناراوەکانی دەریای سپی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئاسيايە (کوردستانیش دەگرێتەوە)، له ڕووی پزیشکيیەوە، خواردنی گوڵەکانی که به گیاکەوەیە و هەڵمژينی و بیخۆی، تا مێکی شیرينی هەیە، زۆر بەسودە بۆ گەدە و دوازدە گرێ، کوڵانی گەڵاکانی بۆ گەدە و ژەهری مار، واته ماران گاز بوبێت، بخورێت زۆر بۆی بەسودە.[1]