پەڵپینە، پرپرە
پەڵپينە، يەکێکە له گژوگيا خشۆکەکان به پەلکە خەپلە و چە ور و ئەستورەکەی دەناسرێتەوە، گەڵاکانی لينج و پڕ ئاون، له سەرەتای مانگی نەورۆز- ئادار دەردەکەون و له مانگی گوڵان- نیسان گەشە دەکات و له مانگی جۆزەردان - ئايار بە باشی خۆی دەکاتەوە و پنج دەکات به هەر چوار دەوری خۆيدا، حەزی له خاکی نەرم و شێدارە، کێویە و خۆڕسکە، له دەشتی (#ڕانیه#) بڵاو بۆتەوە، تۆوەکەی زۆر وردە و بڵاودەبێتەوە، له سەرەتای مانگی جۆزەردان- حوزەيراندا تۆ دەکات، گوڵی پەڵپینە، وردە و ڕەنگی زەردە، تا لێی وردبینەوە جوانتر و گەشتر دەردەکەوێت. گوڵەکەی تەمەنی کورتە و له (34 کاتژمێر) تێپەرناکات، بەڵام گوڵ لەدوای گوڵ دەگرێت و بەردەوام دەبێت، تا کۆتايی مانگی جۆزەردان - ئايار، حەز به گەرما و تيشکی خۆردەکات، بەڵام بەرگەی تینوێتی زۆر ناگرێت، لەگەڵ تيشکی خۆر نەما گوڵەکەشی خۆی دەپێچێتەوە، له بەهاراندا بەتايبەت له مانگی گولان - نیسان و ئاياردا، خەڵک لە دەشتەکان کۆی دەکەنەوە بە مەبەستی خواردن بەکاری دەهێنن و زۆر بەسودە بەتايبەت خواردنی (نیسک بەترش) یا شۆربا سودی دەبێ بۆ پشت هێشە و ئازاری چۆک ناهێڵێت و سودی زۆره بۆی، بۆ کەسێک توشی (هەتاو بردە) بوبێت سودی زۆرە، سێ بەیانی له خورێنی شۆربای پەڵپینه بخورێت قەبزی ناهێڵێت، زۆر خواردنی لمی گورچیلە زۆرتر دەکات (دروستی دەکات) چونکە پێکهاتەی ئاسنی زۆر تێدایه.
هەڵگری کۆمەڵێک خۆراک و ڤیتامین و کانزای بە سودە و هاوکاری هەرس دەکات. گەڵاکانی چەوری له جۆری (ئۆمیگا 3) ی تێدایە و /یتامينەکانی: (A-C-E) له خۆدەگرێت، هەروەها سۆديۆم، ئاسن، فسفۆر، کالیسيۆم، پۆتاسیيۆم، زنگ، سیلينيۆم، نوحاس، مەگنيز، پڕۆتین، شەکریشی تێدایە، بەرگری لەش بەهێز دەکات، وزه بەخشە، دژە پەستانی خوێن و کۆلستڕۆل و جەڵتەیە، یەکێک له نهێنیەکانی درەنگ وشکبوونەوەی گەڵاکانی پرپره، بۆ ئەوه دەگەڕێتەوە کە کونیلەی سەر گەڵاکانی (دەمیلەکان) بەرۆژ دادەخات و به شەوانە دەکرێنەوە بۆ ئە وەی کەمترین بڕ له ئاو ببێت به هەڵم و دەرچێت.[1]