شبیتی کێوی، شبیت، بخوردی کوردی، شویت
شویتی کێوی، له پێدە شتی #بيتوێن# و گردەدێمەی (#ڕانیه#) بڵاوە و لەناو قالۆری گوڵە بەڕۆژە و هەندێ جاریش له ڕوخی زەوییە کێلدراوەکان دەڕوێت، هۆکاری بڵاوبوئەوەی ئەم جۆرە شبیتە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تۆوەکە ی دوای پێگەیشتن، لەرێگەی خۆلێدان يان بەرکەوتن يان (با) وه دەگوازرێتەوە و دەڕوێت، تۆوەکەی بەرگەی خۆگونجاندنی هەیە لەگەڵ زەویدا له کەمەری ئاوی قوله زۆرە تا دەگاتە ئاوی دەربەند، له سەرەتای بەهاردا بەتايبەت له مانگی نەورۆز- نیساندا گەشە دەکات و لقەکانی به ئاسماندا ڕۆدەچن، سەرەتا پنج دەکات، دواتر لقەکانی خۆبڵاودەکەنەوە و کۆل دروست دەکەن، له کۆتايی مانگی گوڵان - نیساندا دوای ئەوەی باران بەرەو پچر پچریی دەچێت، گوڵ دەکات و ئەمەش سەرەتای سەرهەڵدانی پیریەتی، گوڵی شبيت زۆر سەرنجراکێشە، ڕەنگی زەردە و له شێوەی تۆپەڵدایە، گوڵەکانیشی باقەن و دەسک پێک دەهێنن، گەڵاکانی ورد و دەرزيلەييە، قەدەکەی خڕ و سەرەتا ناسکە و دواتر خۆی توند دەکات، شبيتی کێوی سودی زۆری بۆ مرۆڤ هەیە و هاوکاری هەرس دەکات، هەروەها گەڵا و قە د و تۆو ڕەگەکەی بەکاردەهێنرێت، تۆوەکەی به شێوەی چا دەدەرێته منداڵی تازەبوو، بەمەبەستی چاکبونەوە له سک هێشە، مار کاتێک پێستەکەی (کيف) فرێ دەدات له گەڵای شبیت دەخوا تا ئازاری کەم بێتەوه، ڕژێنەکانی مرۆڤ بەهێز دەکات.[1]